Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 02:47

ڕۆژ نوری شاوێس پێویستمان به‌یه‌ک ده‌نگى هه‌یه‌ له‌به‌غدا له‌پێناو چاره‌سه‌رى کێشه‌کان

چوار ساڵى ئاینده‌ عێراق ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌ده‌ستوور و جێ به‌جێ كارى بێت
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى پڕۆسه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ 24 ملیۆن هاوڵاتى له‌عێراق و كوردستان ده‌نگ ده‌دات .

له‌شارى هه‌ولێر له‌بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان ، دكتۆر ڕۆژ نوری شاوێش ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌نگى دا ، له‌دوای ده‌نگدانه‌كه‌  ڕۆژ نوری شاوێس له‌لێدوانى بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕایگه‌یاند :   هاوڵاتیانى كوردستان گرنگ و پێویسته‌ ئه‌مڕۆ بێنه‌ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆی بدات به‌و لیسته‌ى كه‌باوه‌ڕی پێیه‌تى 


د. ڕۆژ نوری شاوێس ڕاشیگه‌یاند كه‌ ده‌بێت عێراق له‌چوار ساڵى ئاینده‌ پابه‌ند بێت به‌ده‌ستور ، گه‌رنا تووشى زه‌حمه‌تیه‌كى زۆر و دووچارى گرفت ده‌بێت 


ناوبراو ڕاشیگه‌یاند : عێراق ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌ده‌ستور له‌پێناو ئه‌وه‌ى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن  ،وه‌پێویستمان به‌یه‌ك ڕیزى و یه‌ك ده‌نگیه‌ له‌به‌غدا له‌پێناو ده‌نگێكى باش  له‌به‌غدا وه‌ به‌ده‌ست هێنانى مافه‌ ڕه‌واكانى خه‌ڵكى كوردستان كه‌تا ئێستا چه‌ندین كێشه‌و گرفت به‌هه‌ڵپه‌سه‌ردراوى ماونه‌ته‌وه‌ و چاره‌سه‌ر نه‌كراون 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.