ئاڤیگدۆر لیبرمان وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل رۆژی رابردوو له‌كاتی ئاماده‌بوونی له به‌رزاییه‌كانی جۆلان، داوای له به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری رژێمی سووریا كرد تا قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكات.
لیبرمان داواكه‌ی ئاراسته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كرد و وتی: ئێرانییه‌كان خزمه‌ت به ئێوه ناكه‌ن و جیا له زیان گه‌یاندن به ئێوه هیچیتر ناكه‌ن و بوونیان له وڵاته‌كه‌تان جیا له وێرانیی و كێشه و ته‌نگه‌ژه هیچ به‌رهه‌می دیكه‌ی لێ ناكه‌وێته‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل وێڕای ئاماژه به هێرشه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له سووریا وتی: من پێموانییه ئه‌م بابه‌ته كۆتایی پێهاتبێت. ئێمه به وردییه‌وه بارودۆخه‌كه‌مان خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و به هه‌ستیاریی و به‌رپرسیارێتییه‌وه سه‌ره‌داوی رووداوه‌كانمان به‌ده‌سته‌وه گرتووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.