Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 02:53

ژمارەیەک هاووڵاتی کەرکووک دژى کۆمسیۆن خۆپێشاندانێکی ناڕەزاییان ئه‌نجامدا

داوایان كرد بەرپرسانی كەركووكی كۆمسیۆن بگۆڕدرێن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 11/5/2018 ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیانی كەركووك لە خۆپێشاندانێكی ناڕەزاییان ئه‌نجامداو داوایان كرد بەرپرسانی كەركووكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بگۆڕدرێن.

خۆپێشاندەران لەبەردەم بنكەی كەركووكی كۆمسیۆنەكە گردبوونەوە و داوایان كرد بەزووترین كات كارەكانی نووسینگەی كەركووكی كۆمسیۆن چالاك بكرێ و لە بەغداوە ئیدارەیەكی نوێی بۆ بنێردرێت.

هەروەها داواشیان كرد لەمەودوا دەنگەكانیان بە دەست جیابكرێتەوە نەك ئەلیكترۆنی، سزای ئەوانەش بدرێت كە ساختەكاریان لە پرۆسەكەدا كردووە و یارییان بە ئەنجامی دەنگەكان كردووە.

خۆپێشاندەرانی كەركووك رایانگەیاندووە، كه‌ بەڵگەی وێنەیی و ڤیدیۆییان هەیە لەسەر ساختەكاری و خروقاتەكان لە هەڵبژاردنی تایبەتی پارێزگاكە، بەتایبەتییش لە حەویجە.

لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەری باڵێكی یەكێتی، كە پارێزگای كەركووكیان رادەستی سوپای پاسداران و حەشدی شیعی كرد، پارێزگاكە كەوتووەتە بارێكی خراپی ئەمنی و بەبێ خاوەن ماوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.