Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:32

ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو و پێشبینییه‌کان بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

كه‌ش و هه‌وای سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:
ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو و پێشبینی كه‌ش و هه‌وای هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان و پێشبینی كه‌ش و هه‌وای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە.
 
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم رێژه‌ی بارانبارینی 24 كاتژمێری رابردوو به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:

لە ھەولێر 6.0 ملم، لە سلێمانی 11.4 ملم، لە دھۆک 1.9 ملم و لە ھەڵەبجە 12.0 ملم باران باریوە.

هه‌ر به‌ پێی بڵاوكراوه‌ی کەشناسی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11-5-2018 له‌ ئه‌نجامی كاریگه‌ری یه‌كگرتووی هه‌ردوو نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینی لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ كات و ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگادا.

بۆ سبه‌ی شه‌ممه‌ش 12-5-2018 به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان هه‌ر وه‌ك ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دابارینی لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ كات و ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگادا.
 

ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو
پێشبینی كه‌ش و هه‌واى ئەمرۆ
پێشبینی كه‌ش و هه‌وای شەممە
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.