"ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی" سه‌رپه‌رشیاری هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، رایده‌گه‌یێنیت: سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن یه‌كگرتوو له كه‌ركوك ده‌نگ به لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌دات.
ده‌شڵێت: ئه‌و هه‌واڵانه چهواشهكارین و به شێكن له پڕوپاگه‌نده‌و جه‌نگی ده‌روونی دۆڕاو كه ماوه‌یه‌كه به‌رامبه‌ر به لیستی یه‌كگرتوو ده‌كرێن و سه‌رله‌به‌ری ئه‌و ده‌نگۆیانه درۆ‌و ده‌له‌سه‌ن.
هه‌ڵه‌دنی له ڕاگهێنراوێكیدا بۆ میدیای حیزبه‌كه‌ی ڕایگه‌یاندووه: پشت به‌خوا یه‌كگرتوو به‌به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی كه‌ركووكییه‌كان سه‌نگه‌ری خزمه‌تی خاك و خه‌ڵكی كوردستان قایمتر ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاندووه: سه‌ركه‌وێ ئیراده‌ی هه‌ق خوازان، رووڕه‌شی بۆچهواشهكاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.