Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 04:46

سەنتەری میترۆ: پێویستەهێزە ئەمنییەکان رێز لە یاسا و پیشەی کاری رۆژنامەنووسی بگرن‌

سەنتەری میترۆ هێرشكردنه‌ سەر تیمی كوردستان تیڤی‌ ئیدانه‌ دەكات
سەنتەری میترۆ: پێویسته هێزە ئەمنییەكان رێز لە یاسا و پیشەی كاری رۆژنامەنووسی بگرن‌
کوردستان TV
100%

سەنتەری میترۆ هێرشكردنه‌ سەر تیمی كوردستان تیڤی‌ ئیدانه‌ دەكات و داواش دەكات رواڵەتەكانی توندوتیژی نەبنە مۆركی پرۆسه‌ی ده‌نگدان . 

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسان رایگەیاند: دیسان رواڵەتەكانی توندوتیژی بەرۆكی رۆژنامەنوسانی گرتەوە، بەپێی ئەو سكاڵایانەی كە پێمان گەیشتوون، هێرشەكان لە سلێمانی بەرامبەر بە خەندان‌ و كوردستان تیڤی بووه‌ . 

سەنتەری میترۆ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: لەرۆژی دەنگدانی تایبەتدا، لە بنكەی روناكی، گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی هێرشكرایە سەر تیمێكی كەناڵی كوردستان تیڤی و شیلان فەرەج پەیامنێری كەناڵەكه‌ لەلایەن پاسەوانانی بنكەكە هێرشكرایە سەر و پەلاماریان دا . 

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ دیاری محه‌مه‌د بەرێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاندووه‌: داوامان وایە كە رواڵەتەكانی توندوتیژی نەبنە مۆركی ئەم پرۆسەیە و هێزە ئەمنییەكان رێز لە یاسا و پیشەی كاری رۆژنامەنوسی بگرن، جەختیكردەوە  ئەمانە پێشێلكاریی زەقی ئازادی رۆژنامەنوسین ‌و ئێمە ئیدانەی دەكەین .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.