Erbil 14°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 16:59

به‌رلین سه‌باره‌ت به‌ ئێران گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ده‌کات به‌و ئامانجه‌ى دووربن له‌ گرژیى ئابوورى

ئه‌ڵمانیا له‌وه‌پێش تاكیدى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ڕێككه‌وتنى ناوه‌كی ئێران ناكشێنه‌وه‌
به‌رلین سه‌باره‌ت به‌ ئێران گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات به‌و ئامانجه‌ى دووربن له‌ گرژیى ئابوورى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (سپوتنیك)ى روسى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئایارى 2018، پیته‌ر ئالتمایه‌ر وه‌زیرى ئابوورى ئه‌ڵمانیا به‌ ڕادیۆى ( ده‌ویتچلاندفونك ) ڕایگه‌یاند: هه‌وڵى قسه‌ كردن و به‌رده‌وامى ده‌دات له‌گه‌ڵ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئێران تا دوور بن له‌ گرژیى ئابوورى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رلین هیچ هۆیه‌كى نییه‌ تا كۆتایى به‌ به‌رنامه‌ى هێرمز ئابوورى بێنێت له‌گه‌ڵ تاران. 

ئه‌ڵمانیا له‌وه‌پێش تاكیدى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌رلین ناكشێته‌وه‌ له‌ ڕێككه‌وتنى ناوه‌كی ئێران، له‌دواى ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌.

پیته‌ر ئالتمایه‌ر هه‌روه‌ها وتى " له‌ ئێستادا هیچ هۆكارێك نییه‌ تا به‌هاى به‌رنامه‌ى هێرمس بگۆڕێت، و ئێمه‌ ته‌نها ده‌ست به‌ گفتوگۆیه‌ك ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ى كێشه‌ ئابووریه‌كان و چۆن بتوانین خۆ به‌ دوور بگرین له‌سه‌رهه‌ڵدانى ده‌رئه‌نجامه‌ نه‌رێنییه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا".

پیته‌ر ئالتمایه‌ر وه‌زیرى ئابوورى ئه‌ڵمانیا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا و رایگه‌یاند: كێشه‌ى نێوان وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران وه‌ك ناكۆكیه‌كى بازرگانییه‌ و باشتر وایه‌ به‌رلین خۆى به‌ دوور بگرێت له‌ چوونه‌ نێو ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ گرژ و ئاڵۆزییه‌.

 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.