Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:32

ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی ته‌قه‌کردن له‌ نوسینگه‌ی کوردستان تیڤی بڵاوکرده‌وه‌

ته‌قه‌ له‌ نوسینگه‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كرا
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له‌ نوسینگه‌ی كوردستان تیڤی له‌ سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

عەتا شێخ حەسەن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی ـ هەڵەبجە، له‌باره‌ی ته‌قه كردن له‌ نوسینگه‌ی سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی له‌ سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: كاتژمێر 10:15 خوله‌كی شەوی ڕابردوو، لەلایەن چەند ماتۆڕسوارێكەوە تەقە لە نووسینگەی سەتەلایتی كوردستان تیڤی لە شاری سلێمانی كراوە، بەڵام كارمەندان و پاسەوانانی نووسینگەكە سەلامەتن و تەقەكان زیانی گیانی بەدواوە نەبووە. 

هه‌وره‌ها رایگه‌یاند: ئێمە لە ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی، هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان، لیژنەی ئەمنی شاره‌كه‌و بەرپرسانی ئاسایش و پۆلیس، بەرامبەر پاراستنی ئاسایشی سیاسی و كۆمەڵایەتی و پاراستنی بارەگاكانمان بە بەرپرسیار دەزانین. 

هاوكات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ لەسەر ئه‌و رووداوه‌ی ته‌قه‌كردنه،‌ شێخ ئەدهەم بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە كردووە و بەڵێنیان پێداوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكە بكەن و هەڵوێستی پێویست بگرنەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.