Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 05:35

له‌ که‌لار گه‌نجێک به‌فیشه‌ک کوژرا

به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی
کوردستان TV
#7
100%

گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵان به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ ده‌درێته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و ده‌كوژرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ ڕاگه‌ینراوێكدا ڕایگه‌یاند:  ئێواره‌ی پێنج شه‌مه‌ له‌گوندی مله‌سوره‌ سه‌ربه‌ ناحییه‌ی ڕزگاریه‌وه‌ گه‌نجێك به‌ناوی ( س ، ا ، ڕ ) له‌دایكبووی 1998 كه‌فیشه‌ك كوژراوبوو هێنرایه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار به‌وته‌ی كه‌سوكاری له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كیان كێشه‌یان هه‌بووه‌ و ئێواره‌ی دوێنێ به‌چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌یان له‌ناوبراوكردووه‌ و كوشتوویانه‌.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: پۆلیسی ناحییه‌ی ڕزگاری له‌سه‌رچۆنێتی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستی به‌لێكۆڵینه‌وه‌كردووه‌ و هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌ دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 406 بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 5 تۆمه‌تبار ده‌ركردووه‌. ده‌شڵێت:  بنكه‌ی پۆلیسی ناحییه‌ی ڕزگاری و ئاسایشی ڕزگاری له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی ناحییه‌ی سه‌رقه‌ڵا توانیان سێ له‌وتۆمه‌تبارانه‌یان ده‌ستگیربكه‌ن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.