كاتژمێر 10:15 خولهكی شەوی ڕابردوو، لەلایەن چەند ماتۆڕسوارێكەوە تەقە لە نووسینگەی دهزگای سهتهلاینی كوردستان لە سلێمانی كراو به دهمانچه گولهیان به ئاسماندا تهقاند.
ئهمهش دوای ئهوه دێت ههر دوێنێ بەمەستی ڕوماڵ کردنی پیشهیی دهنگدانی تایبهت لە بنکەی روناکی لە گەرەکی بەکرەجۆ لە سلێمانی تیمێکی کوردستان تیڤی کە پێک هاتبون لە هەریەکە لە شیلان فەرەج پەیامنێری دەزگای سەتەلایتی کوردستان و توانا حەمە قادر وێنەگری دەزگامان چونە بنکەی ناوبراو، بەڵام بەداخەوە لەلایەن هێزێکی ئەمنی كه بهشێكیان دەمامکداربوون، بێ هیچ پاساوێکی یاسایی و ئەمنی پەلامار دران و ڕووبەڕووی لێدان و ئازاردان و سوکایەتی و جنێودان و تەشهیری زۆر بوونەوە و کامێرای کوردستان تیڤی و مۆبایلی پەیامنێرەکەشمان شکێنرا .
دەزگای سەتەلایتی کوردستانیش له راگهیهندراوێكدا: ئێمە لە دەزگای سەتەلایتی کوردستان وێرای ئیدانە کردنی پەلاماردان و لێدان و ئازاردانی تیمی دەزگاکەمان هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروستی بۆ پەیامنێر و وێنەگرەکەمان دەخوازین و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە کوردستان تیڤی بەردەوام دەبێت لە پیشەیی بوون و راستگۆیی و گواستنەوەی دەنگ و رەنگی ئەوانەی کە پێویستە دەنگ و رەنگیان بگواسترێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.