Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:23

نێچیرڤان بارزانی: پاشەکەوتی مووچە بە تەواوی نایەڵین

مافی خەڵكی كوردستان و بودجە و مووچەی پێشمەرگە دەگەڕێینەوە
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: پاشەکەوتی مووچە بە تەواوی نایەڵین، دڵنییاین ئێمە دەتوانین باری ئابووریی خەڵکی کوردستان باش بکەین.

جێگری سەرۆکی پارتی رایگه‌یاند: دڵنیا بن لەوەی دۆخی ئابووری لە کوردستان لە پێش شەڕی داعش چۆن بوو، زۆر باشتری دەکەین، پاشەکەوتی مووچەمان زۆر کەمکردۆتەوە، پشت بەخوا داهاتی کوردستان زیاد دەبێ و پاشەکەوتی مووچە بە تەواوی نایەڵین.

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی گوتەیەکیدا کە لە کەرنەڤاڵی جەماوەریی شاری هەولێر، بۆ پشتیوانیکردن لە لیستی 184ی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشکەشی کرد، رای گەیاند، حکوومەتی عێراق بە جێبەجێ نەکردنی دەستوور، پەیوەندیتان لەگەڵ کوردستان تێکدا.

نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: دڵنییاین ئێمە دەتوانین باری ئابووریی خەڵکی کوردستان باش بکەین و هەنگاوی باشمان لەمبارەیەوە ناوە، لەبەر ئەوەی خاوەن مافین و ڕاستی و حەق بەلای ئێمەدایە، دڵنیا بن کە لە ئەنجامدا هەر کوردستان سەردەکەوێت و باری ئابووریی کوردستانیش بەرەو باشی دەڕوات.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ڕەنگە لە داهاتوو هاوپەیمانی نوێی سیاسیی دروست بكرێت و بۆ بەدەستهێنانەوەی مافی خەڵكی كوردستان و بودجە و مووچەی پێشمەرگە دەگەڕێینەوە بۆ بەغدا و دەمانەوێ‌ عێراق پابەندبێت بە جێبەجێ‌ كردنی دەستوور.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.