سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان و عێراق كۆتای هات.
كۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی كوردستان و عێراق كۆتای هات.
سهرچاوهیهك له كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕاگەیاند، بەپێی ئەو كاتەی دانرابوو بۆ هەڵبژاردنەكان پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت كۆتای هات.
لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆی هێزە ئهمنییهكان پڕۆسەكە بەشێوەیەكی سست بەرێوەچوو وەك ئەوەی چاودێرانی هەڵبژاردن ئاماژەیان بۆ كرد ئەوەیش بەهۆی ئەو سیستەمە نوێیەی كۆمسیۆن دایناوە.
هاوكات لە سنووری شاری سلێمانی بە سەتان پێشێلكاری لەلایەن هێزەكانەوە تۆمار كراوە تا ئەو ڕادەی چەك بەرانبەر دەنگدەران بەكارهاتووە و هێرشیش كراوەتە سەر پەیامنێرانی دەزگا ڕۆژنامەوانییەكان.
ئەمڕۆ پێنجشەممه لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئهمنییهكان دەستی پێ كرد و زیاتر لە 900 هەزار سەرباز و پۆلیس و پێشمەرگە و ئاسایش مافی دەنگدانیان هەبوو، پرۆسەكەیش لە سەعات حەوتی بەیانی دەستی پێ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.