پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستان، له راگەیەنراوێکدا ههڵوێستی خۆی بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان دهربڕی. شایهنی باسه دوێنیشی ههندێ لایهنی توركانی ههڵویسیتی خۆیان پشتگیری بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان به ژماره 184ی پارتی دووپات كردهوه.
له بهشێكی راگهیهندراوهكهدا هاتووه: داوا لە ھەموو لایەک دەکەین لەم ھەڵبژاردنەدا دەنگ بەو لیستە بدەن کە سەرمەشقی کاروانی سەربەخۆیی خوازی و بەدیھێنانی دەستکەوتی زیاترە بۆ گەلەکەمان کە بێگومان ئەویش لیستی ژمارە (180) ی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
دهقی راگهیهندراوهكهی پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان:
بۆ سەرجەم کادرو ئەندام و دۆست و ھەوادارانی پارێزگاران و سەرجەم ھاووڵاتیانی کوردستان
وەک ئاشکرایە لە رۆژی شەممە 12 ی ئایاری 2018 ھەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەدەچێت .. بۆ ئەم مەبەستە داوا لە ھەموو لایەکتان دەکەین بەشداری کاریگەر لەم پرۆسە دیموکراتیە بکەن و رۆژی ھەڵبژاردن بکەن بە کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی گەلەکەمان.
بێگومان گەلی کوردستان ھەر لەسەرەتای پرۆسەی ئازادیەوە فاکتەری سەرەکی بنیات نانەوەی عێراقی تازەو نووسینەوەی دەستوورو سەرپێ خستنی دامو دەزگاکانی دەوڵەت بوو بەڵام بەداخەوە رۆژ لەدوای رۆژ دەوڵەتی عێراق لە ھەمبەر مافەکانی گەلی کورد بەتایبەتی و جێبەجێ کردنی دەستوور بەگشتی روو لە پاشگەزبوونەوە بوو تا کار گەیشتە ئەوەی دەست بۆ بڕینی مووچەو قوتی خەڵکی کوردستان بەرن ..
وەک مافێکی شەرعی و مێژوویی خۆیشی گەلەکەمان لە 25ی ئەیلوولی 2017 بڕیاری ریفراندۆمی سەربەخۆیی داو لە کەرنەڤالێکی سەرکەوتووی بێ وێنەدا بە دۆست و دوژمنانی خۆی راگەیاند کەوا جەماوەری کوردستان چەندە ئارەزووی سەربەخۆیی دەکات .. بەڵام بە داخەوە بەھۆکاری زۆری ناوخۆیی و دەرەکی ئەو ھەلە مێژووییەش بۆ کاتێکی نادیار دواخرا . ھەرچەندە ئێمە پێمان وایە ئەوانەی ھۆکاری سەرخستنی ریفراندۆم بوون مێژوویەکی زێرینیان بۆ خۆیان تۆمار کردو ئەو بەڵگە مێژووییەش لە ھەموو کات و ساتێکدا کارتی سەربەخۆی یەکجارەکیمانە .. ھەربۆیەو بۆ ئەوەی ھەوڵی دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستان بچێتە قۆناخێکی ترەوە داوا لە ھەموو لایەک دەکەین لەم ھەڵبژاردنەدا دەنگ بەو لیستە بدەن کە سەرمەشقی کاروانی سەربەخۆیی خوازی و بەدیھێنانی دەستکەوتی زیاترە بۆ گەلەکەمان کە بێگومان ئەویش لیستی ژمارە (184) ی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
بەھیوای سەرکەوتن بۆ لیستی (184) و بەدەستھێنانی دەستکەوتی زیاتر بۆ گەلەکەمان
پارتی پارێزگارانی دیموکراتی کوردستان
8 ئایاری 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.