سیلیمان هیوای خواست لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی و سه‌نگ و هێزی خۆیان له به‌غدا بپارێزن و ڕۆڵێكی به‌رچاویان له سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌بێت.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/5/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و هیوایان خواست ڕێك‌وپێك و دیموكراسیانه به‌ڕێوه بچێت و دوای هه‌ڵبژاردنیش لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌ست به دیالۆگێكی جددی بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی نوێ له عێراق بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی و په‌ره‌پێدانی ئابووریی وڵات به داوی خۆیدا بهێنێت.
به‌ڕێز سیلیمان هیوای خواست لایه‌نه كوردییه‌كان یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی و سه‌نگ و هێزی خۆیان له به‌غدا بپارێزن و ڕۆڵێكی به‌رچاویان له سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق هه‌بێت.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ڕێكوپێكی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواست پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش له سه‌رتاسه‌ری عێراق به هه‌مان شێوه ئه‌نجام بدرێت.
به‌ڕێزیان دووپاتى كرده‌وه كه هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن لایه‌نه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی داهاتووی عێراق وه‌ك بلۆكێكی به‌هێز، یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگیی خۆیان بپارێزن و پته‌وتری بكه‌ن.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به بارودۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.