ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى تایبه‌تدا ، كه‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئه‌منیه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن ، به‌ختیار شاوه‌یس كاندیدی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پێچه‌وانه‌ى بڕیاره‌كانى كۆمسیۆن ڤیدیۆی ساتى ده‌نگدانى بڵاو ده‌كاته‌وه كه‌له‌ناو یه‌كێك له‌كابینه‌كان وێنه‌ى گرتووه .
ناوبراو له‌په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك چۆنیه‌تى شێوازى ده‌نگدان بڵاو ده‌كاته‌وه ڕایگه‌یاندووه : سڵاو هاوڕێ بەرێزەکانم، شێوازی دەنگدان کە بەوپەری پێزانینەوە سوپاستان دەکەم به‌م شێوه‌یه
كۆمسیۆن له‌پێشووتردا ڕایگه‌یاندبوو بردنەوە ژورەوەی مۆبایل بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان ڕێگه پێدراو نیه و له‌گه‌ل بڕیاره‌كانى كۆمسیۆندا نیه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.