Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:48

لە رانیە ڕێگری له‌ ده‌نگده‌رانى پارتى ده‌کرێت ده‌نگ بده‌ن

ڕێگه‌ نادرێت میدیاكانى پارتى ڕوماڵى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ڕۆژى ده‌نگدانى تایبه‌ت كه‌له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌شارو شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هاوشانى پارێزگاكانى عێراق هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس و ئه‌منیه‌كان ده‌نگ ده‌ده‌ن له‌بنه‌كه‌كانى هه‌ڵبژاردن . 

له‌شارى رانیه‌ و ناوچه‌كانى دیكه‌ له‌و سنوره‌ كه‌شه‌ش بنكه‌ى ده‌نگدانى تێدایه‌ و 37 وێستگه‌ ده‌نگى لێده‌درێت ، ده‌نگده‌رانى پارتى له‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس ڕێگه‌یان پێنادرێت ده‌نگ بده‌ن ،ڕێگرى و كۆسپ ده‌خرێته‌ به‌رده‌میان له‌پێناوى ئه‌وه‌ى ده‌نگ ده‌رانى پارتى نه‌توانن ده‌نگ بده‌ن 

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ڕێگرى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌كرێت ڕوماڵى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكات له‌ناوچه‌كه‌ ، ڕزگار مامه‌ په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى پێمانى  راگه‌یاند : ڕێگه‌ به‌تیمى كوردستان تى ڤى و  سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان نادرێت ڕوماڵى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكه‌ین كه‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و ئه‌منى ده‌نگ ده‌ده‌ن . 


ڕزگار مامه‌ ڕاشیگه‌یاند وێڕاى ئه‌وى په‌یوه‌ندیمان كردووه‌ به‌كۆمسیۆن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگرییانه‌ى لێمان ده‌كرێت كه‌ناتوانین بچینه‌ بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن كه‌ڕوماڵى بكه‌ین ، كۆمسیۆن به‌ئێمه‌ى ووتوه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتى ئێمه‌دا نیه‌ و په‌یوه‌ندى به‌پارێزگاى سلێمانیه‌وه‌ . 


جگه‌ له‌شارى رانیه‌ پێنج بنكه‌ى دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌تێیدا ده‌نگى لێده‌درێت ئه‌ویش بنكه‌كانى (قەڵادزێ، چوارقونە، دوبنکە لە حاجیاوا ، بنگرد)

له‌وناوچه‌یه‌دا  37 وێستگەی دەنگدان هەیە کە 16 هەزارو 344 کەس دەنگی تایبەتی دەدات

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.