Erbil 29°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:25

نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر

ئه‌مرۆ له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ریدا دوایین بانگه‌شه‌ی خۆی بۆ لیستی 184ی پارتی ئه‌نجام ده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتیني، سه‌رۆكی رووسیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر و ئه‌مڕۆش به‌شداری بانگه‌شه‌ی پارتی له‌ هه‌ولێر ده‌كات.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 8ی ئایاری 2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ گۆڕه‌پانی سوور له‌ مۆسكۆ، له‌گه‌ڵ شاندی وڵاتان به‌شداری له‌ ئاهه‌نگی رۆژی سه‌ركه‌وتنی رووسیا كرد، پاشان له‌ كۆشكی كرێملین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پووتین ئه‌نجامدا، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا (په‌رتووكی یاده‌وه‌رییه‌كان)ی پێشكه‌شی سه‌رۆكی رووسیا كرد.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر، له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ریدا دوایین بانگه‌شه‌ی خۆی بۆ لیستی 184 ئه‌نجامبدات و له‌ كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌شدا، نێچیرڤان بارزانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی پارتی گوتارێك پێشكه‌ش بكات.

سه‌رچاوه‌: رووداو

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.