ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ھێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌نگده‌رانی تاراوگه له ٢١ وڵاتی بیانی و عه‌ره‌بی بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكرد و رۆژی شه‌ممه‌ی داھاتووش پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ــ سیسته‌می دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠١٨، پشتی به سیسته‌می "سانت لیگۆ" ١،٩ی ھه‌مواركراو به‌ستووه كه ٣٢٨ كورسی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌ر سیاسییه‌كان كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان له ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌شداری ده‌كه‌ن دابه‌شكردووه.
ئه‌و سیسته‌مه كه ساڵی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ھه‌مواركراوی له ١،٧ بۆ ١،٩ تێپه‌ڕاند، نیگه‌رانی و مه‌ترسی لای قه‌واره سیاسییه بچووكه‌كان دروستكردبوو له‌وه‌ی به پێچه‌وانه‌ی قه‌واره سیاسییه گه‌وره‌كان، نه‌توانن زۆرترین كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست بھێنن.
ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ١٨ بازنه‌ی ھه‌ڵبژاردن كه ژماره‌ی پارێزگاكانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه له ھه‌ر پارێزگاكهیهك حه‌وت بۆ ٣٤ كاندیدكراو ھه‌ڵده‌بژێردرێت، ھه‌روه‌ھا ھه‌شت كورسی بۆ كه‌مینه‌كان دابینكراوه كه پێنجیان بۆ مه‌سیحییه‌كان و سێ كورسییه‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ سائیبه، ئێزدی و شه‌به‌كه.
به‌پێی سیسته‌می "سانت لیگۆ" ١،٩ی ھه‌مواركراو، ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی ھه‌موو قه‌واره سیاسییه‌كان كه له ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك بازنه‌دا "پارێزگا" كۆده‌كرێته‌وه و به پێی ژماره‌ی زۆری ده‌نگه‌كان ریزبه‌ندی ده‌كرێت، دواتر ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی قه‌واره‌كان به یه‌ك له دوای یه‌ك به ١،٩ دابه‌ش ده‌كرێت، پاشان به‌سه‌ر ژماره‌ی تاكه‌كاندا (٣،٥،٧،٩ ٠٠٠) به ژماره‌ی قه‌واره سیاسییه به‌شداربووه‌كان له ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا له بازنه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كه (پارێزگا) دابه‌ش ده‌كرێت و دواتر ژماره‌ی كورسییه‌كان بۆ ھه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ھه‌ژمار ده‌كرێت.
ــ ژماره‌ی كورسییه‌كانی نوێنه‌رانی پارێزگاكان له ئه‌نجوومه‌نی نوێی نوێنه‌رانی عێراق
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی بۆ ساڵی ٢٠١٨ به‌م شێوه‌یه دابه‌شكردووه"ھه‌ولێر ١٦ كورسی، ئه‌نبار ١٥ كورسی، به‌سره ٢٥ كورسی، سلێمانی ١٨ كورسی، قادسییه ١١ كورسی، موسه‌ننا حه‌وت كورسی، نه‌جه‌ف ١٢ كورسی، بابل ١٧ كورسی، به‌غدا ٧١ كورسی، دھۆك ١٢ كورسی، دیاله ١٤ كورسی، زیقار ١٩ كورسی، سه‌ڵاحه‌ددین ١٢ كورسی، كه‌ربه‌لا ١١ كورسی، كه‌ركووك ١٣ كورسی، میسان ١٠ كورسی، نه‌ینه‌وا ٣٤ كورسی و واست ١١ كورسی.
ــ یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێی نوێنه‌رانی عێراق
له مادده‌ی ٥٤ی ده‌ستووری عێراقدا ھاتووه كه له میانی ١٥ رۆژدا له په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له لایه‌ن دادگاوه، ده‌بێت سهركۆمار ئه‌ندامه براوه‌كان بانگھێشت بكات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام به‌ڕێوه‌بچێت كه له میانیدا سه‌رۆك و جێگره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌نگدانی نھێندا ھه‌ڵده‌بژێردرێن و به پێی ده‌ستوور ئه‌و ماوه‌یه‌ی دیاریكراوه نابێت درێژ بكرێته‌وه.
ــ ھه‌ڵبژاردنی سهركۆمار و دیاریكردنی كاندیدی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت
به پێی مادده‌ی ٧٠ له ده‌ستووری عێراق، له میانی ٣٠ رۆژ له یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له نێوان كاندیده‌كاندا به دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامان، سهركۆمار ھه‌ڵده‌بژێرێت.
دواتر به پێی ٧٦ی ده‌ستوور له میانی ١٥ رۆژدا له ھه‌ڵبژاردنی، سهركۆمار كاندیدی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی راده‌سپێرێت.
له برگه‌ی دووی ھه‌مان مادده‌دا ھاتووه كه ده‌بێت سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو له ماوه‌ی ٣٠ رۆژدا، كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێكبھێنێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی راسپێردراو نه‌یتوانی له ماوه‌ی ٣٠ رۆژ كه به‌پێی یاسا دیاریكراوه، حكوومه‌ت پێكبھێنێت، ئه‌وا به‌پێی مادده‌ی ٧٦، سهركۆمار كاندێكی دیكه راده‌سپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ١٥ رۆژدا، حكوومه‌تی نوێ پێكبھێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.