تیمی ده‌زگای سه‌ته‌لایت كوردستان له سلێمانی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌وه هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و لێیان ده‌درێت.
بۆ ڕووماڵكردنی چۆنییه‌تی گواستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تیمی رۆژنامه‌وانی سه‌ته‌لایتی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ڕێگرییان لێده‌كرێت و لێیان ده‌درێت و كهلو په‌لی ڕۆژنامه‌وانی و كامێرای ڕووماڵهكهیان لێدهشكێندرێت.
دوای ئه‌وه‌ی شیلان فه‌ره‌ج په‌یامنێری كوردستان تیڤی له گه‌ڕه‌كی ڕووناكی به‌كره‌جۆ سه‌رقاڵی كاریی پیشه‌ییانه‌ی خۆی ده‌بێت و ڕووماڵی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌گه‌ل هاوكاره‌كانی ده‌كات، هێزێكی ئاسایش هێرش ده‌كاته سه‌ریان كامێرا و موبایلی تیمه‌كه ده‌شكێنن.
دواتریش هێزه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی له هه‌مان بنكه هێرشیان كرده سه‌ر پاسه‌وانانی لق و ناوچه‌كانی سلێمانی كه ده‌یانویست له بنكه‌ی ڕووناكی ده‌نگ بده‌ن.
هه‌رروه‌ها تیمه‌كه‌ی ئاسایش ڕێگری ده‌كات له ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان بۆ ڕووماڵ كردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.