به پێی راگه‌یه‌نراوێكی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ماوه‌ی (24) كاتژمێر گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راده‌گیرێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: له كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی هه‌ینی 2018/5/11 تا كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی شه‌ممه 2018/5/12 گه‌شته ئاسمانییه‌كان راده‌گیرێت و دواتر به‌پێی خشته‌ی گه‌شته‌كان، گه‌شته‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌ره‌وه دهستیپێكردو رۆژی شه‌ممه‌ش ده‌نگدانی گشتی به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.