"مه‌نسوور بارزانی" فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی گوڵان له لێدوانێكیدا بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان داوای له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كورستان كرد بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن.
مه‌نسوور بارزانی داواشی كرد بۆ به‌فیڕۆ نه‌چوونی خوێنی شه‌هیدانی كوردستان، پێویسته هه‌مووان ده‌نگ به‌و لیست و به‌ربژێرانه بده‌ن كه متمانه‌یان پێیان هه‌یه.
هیواشی خواست دوای پرۆسه‌كه لایه‌نه كوردستانییه‌كان پێكه‌وه له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق كار بۆ مافه به‌ده‌ست نه‌هاتووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
"مه‌نسوور بارزانی" له باره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ڵێت: پێشمه‌رگه ئازاده ده‌نگ به كام لایه‌ن ده‌دات. ده‌شڵێت: پێشمه‌رگه ده‌زانێت كام لایه‌ن به‌رگریی له خاكی كوردستان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.