له‌كۆی 19 بنكه‌ی ده‌نگدان،چوار بۆ پێنج بنكه به‌هۆی له‌كار كه‌وتنی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌كه‌ركوك داخراون.
محه‌مه‌د به‌یاتی، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی فه‌تح به پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه ،له‌كۆی 19 بنكه‌ی ده‌نگدان،چوار بۆ پێنج بنكه به‌هۆی له‌كار كه‌وتنی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌شاری كه‌ركوك داخراون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: كۆمسیۆن هیچ پێشلێكارییهكی كه له‌شاره‌كه روویداوه چاره‌سه‌ر نه‌كردووه‌و گوێ به‌و سكاڵایانه‌ش نادات كه له‌لایه‌ن لیستی فه‌تح و لایه‌نه‌كانی دیكه تۆمار كراوه.
كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و عێراق ده‌ستیپێكرد .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.