كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا له‌ڕێگاى خانه‌قین - سه‌عدیه ، عیرفان سه‌عدوڵڵا كاندیدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پارێزگاى دیالا ، له‌لایه‌ن هێزێكى چه‌كدارى میلیشیاكانى به‌در و شێركۆ عه‌زیز كاندیدی لیستى فه‌تح سه‌ر به هادی عامری هێرشى ده‌كرێته سه‌ر و بریندار ده‌كرێت
عیرفان سه‌عدوللا كاندیدی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌پارێزگاى دیالا به‌ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : له‌ڕێگا بووم به‌ره‌و سه‌عدیه ، له‌لایه‌ن شێركۆ عه‌زیز كاندیدى لیستى فه‌تح سه‌ر به هادی عامری خۆی و هێزێكى سه‌ر به‌چه‌كدارنى به‌در
له‌ڕێگا منیان ڕاگرتوو له‌سه‌یاره منیان دابه‌زاند و هێرشیان كرده سه‌رم بێ ئه‌وه‌ى ڕونكردنه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر هێرشه‌كه بۆسه‌رم ، ڕاشمگه‌یاند پێیان كه‌من كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پارێزگاى دیالا ئه‌وان زیاتر هێرشیان كرده سه‌رم ، كه‌چه‌كداران ژماره‌یان بیست چه‌كدار ده‌بوو .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.