Erbil 32°C شەممە 28 ئەیلوول 18:36

بارسێلۆنا له‌سه‌رکه‌وتنه‌کانى له‌لالیگا به‌رده‌وامه‌ ، ڤیاریالیشى دووچارى شکست کرد

له‌یاریه‌كى دواخراوى هه‌فته‌ى 34
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 9 - 5- 2010  له‌یاریه‌كى  دواخراوى هه‌فته‌ى 34ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، بارسێلۆنا میواندارى ڤیاریالی كرد 
بارسێلۆنا له‌و یاریه‌دا توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجامى پێنج گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، گۆله‌كانى بارسێلۆنا له‌و یاریه‌ هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  کۆتینۆ ، پاولینهۆ ، میسی ، عوسمان دیمبلی دوو گۆڵ  تۆماریان کرد لە خولەکەکانی ١١ ، ١٥ ، ٤٥ ، ٨٧ ، ٩٣.
تاكه‌ گۆله‌كه‌ى ڤیاریال كه‌له‌و یاریه‌دا تۆماریان له‌ڕێگای یاریزانان سانسۆنى تۆمار كرا له‌خوله‌كى 54 
بارسێلۆنا پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا له‌ڕیكۆرده‌كه‌ى به‌رده‌مه‌ كه‌له‌م وه‌رزه‌ تا ئێستا دووچارى هیچ دۆڕانێك نه‌هاتووه‌ ، له‌یاری شه‌وى رابردووش درێژه‌ى دا به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى ، بارسێلۆنا به‌ 90 خاڵ له‌پله‌ی یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى دایه‌ ، ڤیاریال له‌ریزبه‌ندى خول له‌پله‌ى شه‌شه‌م دایه‌ به‌ 57 خاڵ . 

شوان عه‌زیز 

 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.