وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به هۆكاری ئه‌منی‌و ترسی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر كارمه‌نده‌كانیه‌وه، به‌كارهێنانی مۆبایلی هۆشمه‌ندی له‌جۆری هواوی له‌بنكه سه‌ربازییه‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد.
“دیف ئیستبۆرن” وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، ئێمه هه‌ردوو مۆبایلی هۆشمه‌ندی هواوه‌ی و ZTE كه دروستكراوی چینن، بۆته هۆكاری مه‌ترسی بۆسه‌ر كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌گری، كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و دوو مۆبایله‌وه ترس له‌دزه‌پێكردنی زانیاری كارمه‌نده‌نمان ،وته‌بێژه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، كه به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ڕایانگه‌یاندوه چیتر ئه‌و دوو جۆره مۆبایله هۆشمه‌نده له‌لایه‌ن كارمه‌نده‌كانیانه‌وه له‌بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌كارنه‌هێندرێت ، ئه‌مه له كاتێكدایه هواوه‌ی سێیه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای دروستكردنی مۆبایله له‌جیهاندا، له‌پاش ئایفۆن و سامسۆنگ.
سه‌رچاوه/ تێك ئای
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.