دوای ته‌واو بوونی سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ، خولی 71 ی فێستیڤاڵی سینه‌مای كان له شاری " كان " له وڵاتی فه‌ره‌نسا ده‌ستی پێكردوو، به پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی بۆیان دانراوه فیلمه هه‌ڵبژێردراوه‌كان نمایشده‌كرێن .
بۆ ئه‌مساڵ خولی 71 ه‌مینی ئه‌م فێستیڤاڵه به نمایشكردنی فیلمێكی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی " ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی " كه یهَكێكه له ناسراوترین ده‌رهێنه‌ره‌كانی ئێران و جیهان ده‌ست پێده‌كات ،كه یه‌كه‌م جاریه‌تی ده‌رهێنان بۆ فیلمی ئیسپانی ده‌كات كه هه‌ر یه‌ك له " خافیێر باردام و پینیۆلۆپی كرۆز " رۆلێ سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینن .
فێستیڤاڵی سینه‌مایی كان یه‌كێكه له كۆنترین فێستیڤاڵه جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به فیلم ، له ساڵی 1946 ه‌وه تاكه ئێستا له شاری " كان " له وڵاتی فه‌ره‌نسا ساڵانه به‌رێوه‌ده‌چێت ،بۆ ئه‌مساڵیش هه‌مان شێوه‌ی ساڵی پار دووه‌م خولی " خه‌ڵاتی ره‌خنه‌گری " رێك ده‌خات و ئه‌ندامه‌كانی ره‌خنه‌ی دادوه‌ریش له ناسراوترین ره‌خنه‌گره جیهانییه‌كا ده‌بن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.