رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای نێوان تاسڵوجە - سلێمانی روویدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگهیاند: کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات، ئێوارەی رۆژی 9-5-2018 لەڕووداوێكی هاتوچۆدا هاووڵاتیەك گیانی لەدەستداو سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی 9ی ئایار رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی سەرەكی تاسڵوجە - سلێمانی روویدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی روداوەكەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.