Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:25

پۆتین بۆ نێچیرڤان بارزانی: رووسیا بایه‌خ به‌ بوونی هه‌رێمی کوردستان ده‌دات

به‌ بانگهێشتێكی فه‌رمی ڤلادمێر پۆتین گه‌یشته‌ وڵاتی ڕووسیا
پۆتین بۆ نێچیرڤان بارزانی: رووسیا بایه‌خ به‌ بوونی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
کوردستان TV
100%

دوێنێ ئێواره‌ 8/4/2018 نێچیرڤان بارزانی به‌ بانگهێشتێكی فه‌رمی ڤلادمێر پۆتین گه‌یشته‌ وڵاتی ڕووسیا و به‌شداری له‌ ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی روسیا كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌، له‌ دیدارێكی تایبه‌تدا له‌ كۆشكی كۆماری ڕووسیا له‌ نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان" نێچیۆڤان بارزانی" و "ڤلادمێر پۆتین" سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرایه‌وه‌ و سه‌رۆكی ڕووسیا پاڵپشتی خۆی بۆ گه‌لی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ كوردستان 24ـی راگه‌یاندووه‌: له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی رووسیا پاڵپشتی خۆی بۆ گه‌لی كوردستان ده‌ربڕیوه‌ و مۆسكۆ و هه‌ولێر له‌سه‌ر فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان رێككه‌وتوون.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: رووسیا بایه‌خ به‌ بوونی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.