كه‌ریم شنگالی، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پلانێكی ئه‌منی بۆ پاراستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دانراوه و دا‌واشیان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كردووه پاره‌ی پێویست بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌رخان بكات.
وه‌زیری ناوخۆ داوای له هاووڵاتییان و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد بچنه بنكه‌كانی كۆمسیۆن و كارتی ده‌نگدانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، كه مافێكی خۆیانه و ئازادیشن ده‌نگ به كێ و كام لایه‌ن ده‌ده‌ن.
وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی: رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ هاتوچۆ له‌ناو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاساییه به‌ڵام هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكاندا قه‌ده‌غه ده‌كرێت و ئاواره‌كانیش بنكه‌ی تایبه‌تیان بۆ دیاری كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: له رۆژی پێنجشه‌ممه ١٠/٥/٢٠١٨ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت و ته‌نیا بۆ كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانه و نه‌خۆشه‌كان له نه‌خۆشخانه له رۆژی ده‌نگدانی گشتی ده‌نگ ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.