Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:31

به‌ ڤیدیۆ.. به‌رپرسێکی باڵای بادینانی یه‌کێتی چووه‌ ناو ریزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان

كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی 4ی بادینانی یه‌كێتی و كاندیدی ژماره‌ 22 دهۆكه‌
کوردستان TV
#7
100%

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌ باره‌گای لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئامێدی، به‌ ئاماده‌بوونی سیداد بارزانی و عیزه‌دیین به‌رواری به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان هاته‌ ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.

خالید عه‌لی ڕێكانی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی 4ی بادینانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و كاندیدی ژماره‌ 22ی هه‌مان حیزب بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕاگه‌یاند و په‌یوه‌ندی كرد به‌ ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ .

ناوبراو له‌ باره‌گای لق بڕیاریدا درێژه‌ به‌ خه‌بات بدات له‌ ناو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و و داواشی له‌سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری خۆی كرد له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌نگ به‌ لیست و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن.

khalid shamki

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.