ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ به ئاژانسی هه‌واڵی سكای نیوزی ڕاگه‌یاند یه‌كه‌مین كاروانی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد له پارێزگای حمس و به‌ره‌و باكووری وڵات ڕۆشتن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانی توركیادایه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی سانای سوریا كه سه‌ر به حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه بڵاویكرده‌وه ئه‌و چه‌كدارانه و خێزانه‌كانیان به 62 پاس گوازرانه‌وه بۆ باكووری وڵات و به‌م نزیكانه‌ش چه‌ندین كاروانی تر به‌ڕێده‌كه‌ون، گوتیشیان ئه‌و كاروانانه له ژێر چاودێری هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و سه‌ربازانی ڕووسیا ده‌بن و ڕه‌نگه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و گواستنه‌وه‌یه به ڕێككه‌وتنی نێوان چه‌كداران و سوپای سوریا بووه به مه‌رجێك ئۆپۆزسیۆن سه‌رجه‌م چه‌كه قورسه‌كانی ڕاده‌ست بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.