Erbil 33°C شەممە 28 ئەیلوول 10:32

به‌ر له‌یاریان له‌به‌رامبه‌ر ڤیاریال ڤالڤێردی راهێنه‌رى بارسێلۆنا چى ووت بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ؟

كاتژمێر 9:00 شه‌و بارسێلۆنا میواندارى ڤیاریال ده‌كات
کوردستان TV
100%


 له‌یاریه‌كى دواخراو له‌هه‌فته‌ى 34ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:00 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر بارسێلۆنا میواندارى ڤیاریال ده‌كات . 

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڤالڤێردى راهێنه‌رى بارسێلۆنا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌م چه‌ند لێدوانانه‌ى دا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان : 

ڤاڤێردى : ئامانجمان بردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م یاریه‌كانى داهاتووه‌ له‌لالیگادا ، له‌پێناو تۆمار نه‌كردنى هیچ یاریه‌كى شكست كه‌دووچارمان بێت له‌م وه‌رزه‌دا ، بۆ ئه‌وه‌ى پاڵه‌وانى بوونمان بكه‌ین به‌مێژوویه‌ك كه‌به‌بێ شكست به‌ده‌ستمان هێنا . 

ڤاڤێردى :وێڕاى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانمان به‌رده‌وام بین ، به‌ڵام ڤیاریال ئاستێكى به‌رز نیشانده‌دات له‌م وه‌رزه‌دا ، ئه‌وان هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن له‌به‌رامبه‌رمان  به‌و ئامانجه‌ى بتوانن بگه‌ن به‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا 


ڤالڤێردى له‌ئاستى یانه‌كه‌م ڕازیم له‌م وه‌رزه‌دا ، به‌ڵام له‌یاریمان له‌به‌رامبه‌ر ڕۆما پێى نیگه‌رانم به‌و شكسته‌ى دووچارمان هات كه‌بووه‌ ماڵئاوایمان له‌چامپیۆنس لیگ و له‌ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوه‌كه‌ دوركه‌تینه‌وه‌

ڤالڤێردى له‌باره‌ى میسیه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت : هیوام وایه‌ میسى بتوانێت خه‌ڵاتى پێڵاوى زێڕین بباته‌وه‌

له‌به‌شێكى دیكه‌ى وته‌كانى ڕاهێنه‌رى بارسێلۆنا له‌باره‌ى دیمبڵی ڕایگه‌یاند :  ناوبراو توانایه‌كى باشى هه‌یه‌ ،  وه‌رزێكى باشى له‌گه‌لمان به‌ڕێكردووه‌ ، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین وه‌رزى داهاتوو باشتر بێـت بۆمان 

له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى ڕێزلێنان بۆ بارسێلۆنا له‌و چه‌ند یاریه‌ى ماوه‌ بۆیان ئه‌نجام بدرێت ، ڤالڤێردى ڕایگه‌یاند : قسه‌ له‌سه‌ر ڕێڕه‌و ناكه‌م  ئه‌و باسه‌ لاى من كۆتایی هاتووه‌ 

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.