سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم له 73یه‌مین ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى مۆسكۆ له یادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى مه‌زنى نیشتمانى (جه‌نگى جیهانیى دووه‌م)دا به‌شدار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ى ئایارى 2018، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى هه‌ولێرى به‌ره‌و مۆسكۆى پایته‌ختى ڕووسیا جێهێشت. به‌ڕێزیان له حه‌فتا و سێیه‌مین ئاهه‌نگى ساڵانه‌ى مۆسكۆ له یادى سه‌ركه‌وتنى جه‌نگى مه‌زنى نیشتمانى (جه‌نگى جیهانیى دووه‌م)دا به‌شدار ده‌بێت.
به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان، له ڕێگه‌ى سه‌رۆكى جێبه‌جیكارى كۆمپانیاى ڕۆسنه‌فت به‌ڕێز ئیگۆر سیچنهوه، له لایه‌ن نووسینگه‌ى به‌ڕێز ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكى ڕووسیاوه بانگهێشت كراوه.
دواى ئه‌وه‌ى كه سبه‌ى 9ى ئایار، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له كه‌ژاوه‌ى یاده‌كه‌دا ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چه‌ند گفتوگۆیه‌كى گرنگى باڵا و دووقۆڵیشدا به‌شدارى بكات، له نێوانیاندا كۆبوونه‌وه دوقۆڵى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكى ڕووسیاى فیدراڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.