بەهۆی بارینی بارانە بەلێزمەکەی ئەمڕۆ شاری هەولێر منداڵێکی تەمەن هه‌شت ساڵ لە گەرەکی کڕیکاران کەوتە ناو مەنهۆڵێکەوە گیانی لەدەستدا و هەتا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
بێوار زه‌ید، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، راگەیاند به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی باران بارینەی ئەمڕۆ کە شاری هه‌ولێری گرته‌وه، لافاو له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری له‌گه‌ڕه‌كی کوردستان دروستبوو، بەهۆیەوە منداڵێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵ کەوتە ناو مه‌نهۆڵێكه‌وه و خنكاوه.
وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر گوتیشی: له‌ئێستادا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی، به‌دوای ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن و تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.