Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:24

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر

ئیتاڵیا یەكێكە لەو وڵاتانە بووه‌ مەشقی سەربازی به‌ پێشمەرگە كردووە
کوردستان TV
#7
100%


كه‌مێك پێش ئێستا وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8-5-2018 رۆبێرتا پینۆتی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە فرۆكه‌خانه‌ی نێوه‌ده‌وڵه‌تی هەولێر و لەلایەن وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

هاتنی پینۆتی لە كاتێكە لە ساڵی 2014 و 2016 سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و ئیتاڵیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە مەشقی سەربازی و هاوكاری سەربازی پێشكەشی پێشمەرگەی كوردستان كردووە لە چوار ساڵی ڕابردوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.