ئه‌مڕۆ له گوندێكی سه‌ر به شاره‌دێی ڕوڤیای سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش هاوڵاتییه‌ك به هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به فیشه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایتی پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش به سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له گوندی تۆبزاوای سه‌ر به ناحیه‌ی ڕوڤیا هاوڵاتییه‌ك به ناوی" ئه‌مجه‌د مه‌حه‌مه‌د"ی پیشه كاسب كه ته‌مه‌نی له نێوان (35 - 40 ) ساڵاندایه و خێزانداره‌و خاوه‌نی 8 منداڵه به‌فیشه‌ك كۆتایی به چیانی خۆی ده‌هێنێت.
سه‌رچاوه‌كه بۆ سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند: به پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس ناوبراو له‌گه‌ڵ یه‌كێك له خزمه‌كانی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه و به هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.
ده‌شڵێت: لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه و به‌رده‌وامه.
هاوكات یه‌كێك له هاوڕێیانی "ئه‌مجه‌د مه‌حه‌مه‌د" به ناوی "شاكر عومه‌ر" به سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ناوبراو كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ بوو كارمه‌ندی پاككردنه‌وه بوو له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ڕوڤیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.