Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:28

لێپرسراو و چەند ئەندامێکی ڕایەڵەی گۆڕان دەست لەکارکێشانەوەیان ڕاگەیاند

ھیچ پەیوەندیەكمان بە كاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە
کوردستان TV
100%


لێزان محەمەد به‌رپرسى  ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلاری بزووتنەوەی گۆڕان لە په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایده‌گه‌یه‌نێت :" ئێمە وەكو ستافی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلارله‌ (لێپرسراوی ڕایەڵە - سكرتێری ڕایەڵە - كاگێڕی ڕایەڵە) وە زۆرینه‌ى ئەندامانمان له‌ ڕایەڵەی تەندروستی  لەدوای ٩ ساڵ كاركردن له‌بزووتنه‌وه‌كه‌ ده‌ست له‌كار ده‌كێشینه‌وه‌ كه‌له‌مه‌ودوا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به‌و حزبه‌وه‌ نه‌ماوه‌ وه‌ك كه‌سى سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنینه‌وه‌ .
دەقی ڕاگەیەندراوەكەی لێپرسراوی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلاری بزووتنەوەی گۆڕان:


دۆستان ، ھاوڕێیان، خزمان، وە خەڵكی خۆشەویستی ناوچەی گەرمیان ..
ئێمە وەكو ستافی ڕایەڵەی تەندروستی مەكۆی كەلاری بزوتنەوەی گۆڕان له‌ (لێپرسراوی ڕایەڵە-- سكرتێری ڕایەڵە-- كاگێڕی ڕایەڵە) وە زۆربەی  ئەندامانی ڕایەڵەی تەندروستی ،  ھەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە ئێمە لەدوای ٩ ساڵ كاركردن لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان لەسەرەتای دروستبونیەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە وەكو ھەڵسوڕاوانی گۆڕان كارمانكردوە بەوپەڕی دڵسۆزیمانه‌وه‌ بە گیان و ماڵ ئاماده‌بوینه‌ له‌ڕیزه‌كانى بزوتنه‌وه‌كار بكه‌ین ، بە ھەمو لایەك ڕادەگەیەنێن ئێمە لەبەرواری  6 - 5 - 2018   دەستمان لەكاری حزبی كێشایەوە ، ھیچ پەیوەندیەكمان بە كاری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە ، وەكو كەسانێكی سەربەخۆ له‌داهاتوو درێژە بە كارو چالاكیەكانمان دەدەین بە مەبەستی بەگژداچونەوەی گەندەڵی و خزمەتكردنی گەلەكەمان وە پەیوەندیشمان بە ھیچ لایەن و حزبێكی سیاسیەوە نیە 
ناوى ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ : 
لێپرسراوی ڕایەڵە
سكرتێری ڕایەڵە
كارگێڕی ڕایەڵە
ئەندامانی ڕایەڵە
ھەڵسوڕاوانی كەرتی تەندروستی
ناوی ھەڵسوڕاوە دەست لەكار كێشاوەكان:-
لێزان محمد علی   - ل.ڕایەڵە
نەوزاد مستەفا حسێن   -   سكرتێر
محمد عمر ولی   -  كارگێڕی
ھەڵمەت احمد -  ئه‌ندام
محمد جمعە محمد  -  ئه‌ندام
سەرمەد ابراھیم محمد -  ئه‌ندام
شێركۆ نجم عبداللە  -  ئه‌ندام
سركوت سباح  - ئه‌ندام 
میدیا محمد جبار- ئه‌ندام
بەختیار كریم - ئه‌ندام
د.ھەردی عبدالقادر - ئه‌ندام

 

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.