له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو عه‌قدێكی پۆلیسی ئیتحیادی له ناوچه‌ی قه‌ره‌ده‌ره برینداربوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له ناوچه‌ی قه‌ره‌ده‌ره‌ی سه‌ر به قه‌زای دبس له باكووری رۆژئاوای كه‌ركوك عه‌قدێكی پۆلیسی ئیتحیادی برینداربوو.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: دوای رووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌و دواتریش عه‌قیده برینداره‌كه به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر باردۆخی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌وپه‌ری خراپیدایه‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش ناتوانن كۆنترۆڵی ناوچه‌كه بكه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.