كاتژمێر 10 ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هامڵتۆن 6 هاوڵاتی بوونه قوربانی.
له‌سه‌ر ریگای هاملتون - سمێلان پیكابێكی جۆری (دێر ) خوی ده‌كێشێت به ئۆتۆمبیلێكی ئێرانی جۆری (بیجۆ) و له ئه‌نجامدا (6) سه‌رنشینی هه‌ردوو ئوتومبیله‌كه بریندار بوون كه برینی هه‌ندێكیان سه‌خته .
له‌م باره‌یه‌وه ( عوسمان مه‌حه‌مه‌د ) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتووچۆی سۆران به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبیلێكی جۆری دێر به هوی تیژلیخوڕین و پایه‌ند نه‌بوونی به یاساكانی هاتووچۆ كۆنتڕۆڵی له ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبیلێكی ئیرانی و له ئه‌نجامیشدا (6) هاوڵاتی كه (5) یان له ڕه‌گه‌زی نێرن و یه‌كێكیشیان ئافره‌ته له هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بریندار ده‌بن.
ڕاشیگه‌یاند: برینی هه‌ندێكیان سه‌خته و بۆ چاره‌سه‌ری پێویست ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری هه‌ولێر كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.