وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ،له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت و له هه‌موولایه‌نه‌كان زیاتر ده‌نگی ده‌بێ.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژ و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و له‌به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئارتی راگه‌یاند: پێم وایه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت و له هه‌موولایه‌نه‌كان زیاتر ده‌نگی ده‌بێ، به‌ڵام زۆرینه‌ی موتڵه‌قی نابێت، به‌ڵام ده‌نگی پارتی له یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی زۆرتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پێم وایه پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو هێزی یه‌كه‌م له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ست دێنێ.
گوتیشی: من ده‌زانم كه له‌م هه‌ڵبژاردنه موفاجه‌ئاتی گه‌وره هه‌م له كوردستان هه‌م له‌به‌غداش ده‌بێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.