لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تایی پێمان دراوه له ده‌رگه‌ی دووه‌می گوندی ئینگلیزی 2 ئۆتۆمبیل ڕێ له سه‌رۆكى لیستى نه‌وه‌ى نوێ ده‌گرن و لێی ده‌ده‌ن ئێمه ئێستا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و 2 ئۆتۆمبێله‌و سهرنشینهكانین له ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه دوای ئه‌وه‌ی دۆزرانه‌وه ئێمه له ڕا گه‌یاندنه‌كان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ده‌شڵێت: داوا له ڕابوون مه‌عروف ده‌كه‌ین با بێت به شێوه‌یه‌كی یاسایی له یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیس سكاڵا تۆمار بكات له دژی هه‌ڵكوتانه سه‌ری ، نه‌ك بچێت له په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك قسه‌و قسه‌ڵۆك بكات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : پۆلیس سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان ده‌پارێزێت، وه‌تایبه‌ت كاندیدانی پارت و لایه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازى ، وهپۆلیس ڕێگه به‌هیچ كه‌سێك نادات ده‌ست درێژى بكاته سه‌ر كاندیدان هه‌ر ڕووداوێك ڕووبدات بۆ سهركاندیدان پۆلیس ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر ده‌كات و به‌سه‌رماندا تیپهڕناكات و ڕێگه به‌كه‌س ناده‌ین هێرش بكاته سه‌ر كاندیدان .
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیدهگهیهنێت له‌هه‌ر ئه‌گه‌ر و ڕوودانێك كاندیدان له‌پارت و قه‌واره‌كان ده‌توانن له‌بنكه‌كانى پۆلیس سكاڵاى یاسایی خۆیان تۆمار بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كهبههۆكار ده‌زانێت له‌هێرش كردنه سه‌رى ، نه‌ك لێدوان بۆ سایت و په‌یجه‌كان بده‌ن هه‌واڵى نادروست بڵاو بكه‌نه‌وه و پێش ڕووداوه‌كان و ڵێكۆڵینهوهى پۆلیس بكه‌ون
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی ڕابوون بۆ سایتی میلله‌تی سه‌ر به لاهور شێخ جه‌نگی كه گوتوویه‌تی هێزێكی ئاسایشی سه‌ر به یه‌كێتی منیان رزگار كردووه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ڕایگه‌یاند: ئاسایشی یه‌كێتی چی ده‌كات له‌و شوێنه‌و له‌و ناوچه‌یه؟ ئه‌مه خۆی له خۆیدا جێگه‌ی تێڕامان و گومانه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.