Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:01

هەزار خانووی گوندی کۆری دابەش کرا

لە ماوەی 45 رۆژ رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێن
کوردستان TV
#7
100%


لە رێوڕەسمێكدا لە ھەولێر ئەمڕۆ بەشێوەی تیروپشك دەستكرا بە دابەشكردنی خانووەكانی گوندی كۆری كە نزیكەی ھەزار خانوو دەبێت.

ئەمڕۆ تیرو پشك بۆ ئەو خانووانە ئەنجامدرا كە دوو قیستیان داوە، دواتر كۆمپانیای جێبەجێكار گرێبەست لەگەڵ ھاووڵاتیان دەكات، بۆ ئەوەی ئەو خزمەتگوزارییەی ماوە لە پڕۆژەكە لە ماوەی داھاتوودا تەواوی بكات و لە ماوەی 45 رۆژ خانووەكان رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێن.

پڕۆژەی خانووەکانی گوندی كۆر لە ھەولێر لە سه‌ر رووبه‌ری یەک هەزار و 592 دۆنم زه‌وی دروست کراوە و شەش هەزار و 512 خانوو لەخۆ دەگرێت و کۆمپانیایەکی کۆریای باشوور دروستی کردوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.