سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌ڕای حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سلێمانی له‌میانی وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا، وتی" له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر بابه‌تی پارێزگار قسه‌مان كرد، به‌ڵام هه‌ڤاڵانی ئێمه پێیان راگه‌یاندین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقین بۆیه بڕیارماندا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین.
گوتیشی" وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی به‌رده‌وامین له‌ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانمان تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی هه‌ردوولا (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) كۆده‌بنه‌وه و ده‌گه‌نه ڕێكه‌وتن چونكه ئه‌و بابه‌ته پێویستی به‌ڕێكه‌وتنی سیاسی هه‌یه.
وتیشی: هه‌ردولا له‌ڕێكه‌وتنه‌كه چ بڕیارێكیاندا به‌نده وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ی.
به‌پێی ڕێكه‌وتنێكی نێوان هه‌ریه‌ك له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ساڵی 2014، چوار ساڵه‌كه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له‌نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دابه‌ش كراوه، به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ش بێت له 30ی نیسانی 2018ه‌وه دوو ساڵه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌واو بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.