Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:19

دوای ئه‌و پێکانه‌ى دووچارى بوو ماوه‌ى دابڕانى ڕۆناڵدۆ له‌یاری کردن دیارى کرا

له‌كلاسیكۆ دووچارى پێكان هات
کوردستان TV
100%


ڕۆناڵدۆ یاریزانى  ریال مه‌درید له‌یاری یانه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دووچارى پێكان ده‌بێت له‌ساتى تۆمار كردنى گۆلى یه‌كسانى بۆ یانه‌كه‌ى ، دواتر زێدانى راهێنه‌ر له‌پێناو قورس نه‌بوونى پێكانه‌كه‌ى ڕۆناڵدۆ  ئه‌و یاریزانه‌ له‌یاری كردن دێنێته‌ ده‌ر و پشووى پێده‌دات . 
ڕۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى بڵاوى كرده‌وه‌  ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاوى كرده‌وه‌ ، ڕۆناڵدۆ پشكنینى پزیشكى بۆى ئه‌نجام درا ، ده‌سته‌ى پزیشكى یانه‌ى ریال مه‌درید  ڕایگه‌یاندووه‌ ، پێكانى ڕۆناڵدۆ قورس نیه‌ بۆ ماوه‌ى 10 ڕۆژ له‌یاری كردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ ،   ڕۆناڵدۆ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانى سێڤیا و سێلتا ڤیگۆ ناتوانێ یاری بكات به‌هۆى پێكانه‌وه‌ ، بۆ دوا یاری لالیگا بەرامبەر بە ڤیاریاڵ ئاماده‌ ده‌بێت و ده‌توانێـت به‌شدار بێت وێڕاى ئه‌وه‌ى بۆ یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ له‌به‌رامبه‌ر لێڤه‌رپول گرفتى نابێت و ئاماده‌یه‌ بۆ یاری كردن 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.