عەبدولڵای کوێخا موبارەک به‌رپرسى مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆران ڕێگرى له‌یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات كهلهچهمچهماڵ بانگه‌شه‌ى كاندید بوونى بكات ، وه‌یاخوود وێنه و پۆسته‌رى هه‌ڵواسێت و بچێته نێو جه‌ماوه‌ره‌وه ، به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان سه‌رجه‌م لایه‌كى ئاگادار كردووه‌ته‌وه نابێت بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن لهچهمچهڵ بۆ یوسف محه‌مه‌د بكرێت و قه‌بوڵ كرا‌و نیه له‌هیچ لایه‌ك ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات بۆی ، وه‌یاخوود له‌شاره‌كه كارى بۆی بكات .
عه‌بدولڵاى كوێخا موباره‌ك له‌سه‌ر كێشه‌ى كۆنى نێوان خۆی و یوسف محه‌مه‌د ، ڕێگرى كردووه له‌ناوبراو له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى له‌و شاره ئه‌نجام بدات ، به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان له‌پێشووتر ڕایگه‌یاندووه ، یوسف محه‌مه‌د له‌و كاته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو ئاماده‌بووه سه‌ردانى به‌رپرسانى باڵا بكات كاتێك نه‌خۆش كه‌وتوون ، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بووه سه‌ردانى ئه‌ندامێكى ئێمه بكات له‌نه‌خۆشخانه‌ى فاروق كه‌خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵه كه‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژ به‌هۆى ڕوداوى ماتۆر سكێل بێ هۆش بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.