Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 22:06

هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشدارییه‌کی به‌په‌له‌ به‌ گه‌شتیاران ده‌دات

له‌باره‌ی كه‌ش و هه‌واوه‌
هاتووچۆی هه‌ولێر هۆشدارییه‌كی به‌په‌له‌ به‌ گه‌شتیاران ده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر داوا له‌ سه‌رجه‌م هاه‌ڵاتیان ده‌كات بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو بۆ حاڵه‌تی پێویست نه‌بێت سه‌فه‌ر نه‌كه‌ن بۆ ناوچه‌ شاخاویه‌كان بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵیان.

"فازڵ حاجی" گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌ێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌پی یپیشبینیه‌كانی كه‌ش وهه‌وا بۆ24  كاتژمیری داهاتو ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كه‌بارانبارین به‌رده‌وامی هه‌بیت وه‌له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان باران به‌لێزمه‌ بێت وه‌ئاستی بینین زۆر كه‌م بێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: بۆیه‌ ئاگاداری شوفیرانی به‌ریزمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌به‌نیازن گه‌شت بۆناوچه‌كانی سه‌روی هه‌ولێرو ناوچه‌ شاخاویه‌كان بكه‌ن كه‌وا له‌ حاله‌تی پیویست نه‌بیت سه‌فه‌ره‌كانیان نه‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر له‌ریگای سه‌فه‌ریش توشی باران بونه‌وه‌ ئه‌وا به‌رده‌وامی به‌گه‌شته‌كانیان نه‌ده‌ن وه‌ له‌شوینیك ئوتومبیله‌كانیان رابگرن كه‌به‌رز بێت وئاستی ئاو كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ریان.

گوته‌بێژی پۆلیس ده‌شڵێت: هه‌روه‌ها ئاگاداری كه‌می ئاستی بینین بن وه‌تیژرۆیی نه‌كه‌ن چونكه‌ ته‌ڕبونی ڕووی شه‌قامه‌كان كاریگه‌ری ده‌بیت له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان به‌سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر رووی ریگایه‌كان وه‌خودای گه‌وره‌ هه‌مو لایه‌كمان بپارێزرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.