Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 00:23

سه‌رۆکى یانه‌ى بارسێلۆنا گله‌یی له‌ریال ده‌کات ئێوه‌ گه‌ڕپاڵه‌وان بونایه‌ ئه‌وا ڕێزمان لێتان ده‌گرت

داواكاره‌ تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی به‌كاربهێندرێت
کوردستان TV
100%


جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى ڕێزلێنان قسه‌ ده‌كات كه‌به‌هۆى پاڵه‌وانى بوونیان له‌لالیگا ده‌بوو ئه‌و ڕێزه‌یان لێنرابایه‌ تایبه‌ت له‌لایه‌ن ریال مه‌دریده‌وه‌ ، ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێت ریال مەدرید نازناوی لالیگای بردبایەوە بە دڵنیاییەوە ئێمە رێزمان لێ دەگرتن و ڕێرەوه‌كه‌مان بۆیانمان دروست ده‌كرد  

سه‌رۆكى بارسێلۆنا تایبه‌ت بۆ سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى قسه‌ى كردووه‌ ، ناوبراو له‌سه‌ر داوه‌رى یاری كلاسیكۆش  لێدوانى داوه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ،   داوه‌رى کارێکی زۆر ئاسان نیه‌ ، ناوبراو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان دادپه‌روه‌رانه‌ بن ،  بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی به‌كاربهێندرێت له‌وه‌رزه‌كانى داهاتوو بچێته‌ بوارى جێ به‌جێ كردن  ،وه‌ده‌بێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی ئەنجامەکان به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌ بن و سته‌م له‌هیچ یانه‌یه‌ك نه‌كرێ وه‌باجى بڕیاره‌كانى ناوبژیوان بدات بۆیه‌  بەکارهێنانیشی بەزووترین کات کارێکی زۆر باشە.

دوای ته‌واو بوونى یاریه‌كه‌ یاریزانانى بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ى ڕێره‌ره‌وى ڕێزلێنانیان بۆ دروست نه‌كرا له‌لایه‌ن یانه‌ى ریال مه‌دریده‌وه‌ ، ده‌سته‌ى هونه‌رى یانه‌كه‌ ئه‌و ڕێره‌وه‌یان دروست كرد بۆ یاریزانانى بارسێلۆنا كه‌بونه‌ته‌ پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى لالیگا

له‌یاری كلاسیكۆدا ئه‌نجامى یاری به‌یه‌كسان بوون به‌دووگۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات 

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.