به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌ممه 8-5-2018 بارانێكی به لێزمه روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .
فازڵ ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: به گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشانه‌ی كه‌شناسی كه له‌به‌ر ده‌ست دان، پێشبینی ده‌كرێت دره‌نگانی ئه‌مشه‌و شه‌پۆڵێكی تری باران بارین روو له هه‌رێمی كوردستان بكات ئه‌مه‌ش به‌هۆی یه‌كگرتنی دوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆ یه‌كێكیان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌ی تریان له ده‌ریای سوور به یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن له ئه‌نجامدا پێشبینی بارانی به لێزمه ده‌كرێت له به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
فازڵ ئیبراهیم راشیگه‌یاند: ئه‌و شه‌پۆڵه به تایبه‌ت له هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك كاریگه‌ری ده‌بێت و مه‌ترسی زیاتره .
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان وتیشی: پێویستی كرد له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری بده‌ینه هاووڵاتییان و ده‌زگا خزمه‌تگوزاریه‌كان ئاگادار بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك رێكاری پێویست بگرێته به‌ر له مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له سه‌نته‌ری شاره‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره باران بارینه‌ی كه له وه‌رزی به‌هار ده‌بارێت خێرا‌و به‌خوور ده‌بێت و ماوه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت ته‌رزه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت و پله‌كانی گه‌رماش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له دابه‌زین ده‌بێت .
سەبارەت بە رۆژی چوارشەممە واتە رۆژی دواتر فازڵ ئیبراهیم رایگەیاند: بۆ رۆژی چوارشەممە ناسەقامگیریەكە هەر ده‌مێنێ بەڵام رەوشی باران بارین پچڕ پچر ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی كه‌م و له دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ ره‌وشه‌كه به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌چێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.