Erbil 8°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 00:49

به‌رپرسێکی باڵای شیعه‌: ئه‌گه‌ر بارزانی سه‌رکه‌وێت عێراق لێکهه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

داوا له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات ده‌نگ به‌ حیزبه‌كه‌ی بارزانی نه‌ده‌ن
کوردستان TV
#7
100%

"هادی عامری" سه‌رۆكی لیستی "فه‌تح" به‌ ئاشكرا ڕوو له‌ زوومی كامێرا ده‌كات و به‌ ده‌نگی به‌رزه‌وه‌ ده‌ڵێت: (داوا له‌ خه‌ڵكی ئازیزی شیمالی عێراق ده‌كه‌م ده‌نگ به‌ لیستی حیزبه‌كه‌ی بارزانی نه‌ده‌ن چونكه‌ ده‌نگدان به‌و لیسته‌ ده‌بێته‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی، سه‌ركه‌وتنیشی مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق).

له‌ میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ له‌گه‌ل كه‌ناڵی "ئه‌لعه‌هد" هادی عامری سه‌ركرده‌ی باڵای شیعه‌ و سه‌رۆكی لیستی فه‌تح مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕایگه‌یاند: داوا ده‌كه‌م خه‌ڵكی ئازیزی شیمالی عێراق مه‌به‌ستی له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ ده‌نگ به‌ حیزبه‌كه‌ی بارزانی نه‌ده‌ن چونكه‌ ئه‌و حیزبه‌ ده‌یه‌وێت عێراق به‌ش به‌ش بكات یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بترازێنێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.