Erbil 29°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:23

پیکی ڕیال مه‌درید ڕێره‌وى ڕێزلێنانى بۆ ئه‌نجام نه‌داین ، ده‌سته‌ى هونه‌رى یانه‌که‌ ئه‌و کاره‌یان بۆمانیان کرد

له‌كامپ نوو بارسێلۆناو ریال مه‌درید یه‌كسان بوون
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 36ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، له‌كامپ نوو بارسێلۆنا میواندارى ریال مه‌دریدى كرد ،  یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌دوو گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، دوای یاریه‌كه‌ پیكێ به‌رگریكارى بارسێلۆنا ڕایگه‌یاند ، بارسێلۆنا پاڵه‌وانى لالیگایه‌ ده‌بوو ریال مه‌درید ڕێڕه‌وى رێزلێنانى بۆ دروست بكردباین به‌ڵام ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام نه‌دا بۆیه‌ ده‌سته‌ى هونه‌رى یانه‌كه‌ وه‌ك ڕێزێك بۆمان كه‌بوینه‌ته‌ پاڵه‌وان ڕێره‌وى رێزلێنانیان بۆمان ئه‌نجامدا .

پێشووتر به‌ر له‌یاریه‌كه‌ زێدانى ڕاهێنه‌ر رایگه‌یاند ، ڕێڕه‌وى ڕێزلێنان دروست ناكه‌ین ، چاوه‌ڕوان مه‌بن له‌پێناو ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێشووتر بۆ ئێمه‌ كه‌دووجار شایه‌ن بووین بۆمان بكرێت نه‌كرا له‌لایه‌ن بارسێلۆنا بۆیه‌ش ئێمه‌ نایكه‌ین 

شوان عه‌زیز 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.